TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2023 16:25

پەیامی کورد... سەرۆكوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا و سەرۆکی پێشووی یانەکانی میلان و مۆنزا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد،كە لە ماوەی رابردوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێنەوە باری تەندروستی تێکچووبوو.

جێگەی باسە، بێرلۆسکۆنی یەکێک بوو لە ملیاردێرەکانی ئیتاڵیا و لەماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا لە "گەندەڵی گەورە"وە تێوەگلابوو لە 9-6-2023 بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی سان ڕافایل لە میلانۆ کرا.

Paylas: