TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرایا ئەلقۆدس : لە دەرگیرییەکانی داهاتوودا دامەزراوە هەستیارەکانی ئیسرائیل دەکەینە ئامانج

سارا
Yazar
📅 08 Ekim 2020 00:00

پەیامی کورد     ...    سەرایا ئەلقۆدس  :  لە دەرگیرییەکانی داهاتوودا دامەزراوە هەستیارەکانی ئیسرائیل دەکەینە ئامانج

ووتەبێژی سەربازی گوردانی سەرایا ئەلقۆدس لە ووتارێکیدا بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین دا جەختی کردەوە سەرەڕای بوونی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و هەوڵەکان بۆ سنوورداکردن و لە ناوبردنی سەرچاوەکانی هاوکاری بۆ مقاومە لە دۆخێکی باشدا بەسەردەبات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەبوو حەمزە لە چەندین پەیامی تویتەریدا بەم بۆنەیەوە ڕایگەیاندووە : " شەڕی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل بە تەنیکگەلیکی جۆراوجۆر و جیاوازەوە هاوڕا دەبێت .

ئەو هەروەها لە پەیامە تویتییەکەی خۆیدا جەختی کردەوە ، لە هەر شەڕ و دەرگیری کە مقاومەبڕیار بە ئەنجامدانی بگرێت شوێنگەلی حەیاتی و دامەزراوە هەستیارەکان لە بازنەی ئامانجی مقاومەی فەلەدتین دا دەبێت 

Paylas: