TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری قێرقیزێستان سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کرد

سارا
Yazar
📅 09 Ekim 2020 18:40

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری قێرقیزێستان سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کرد

نووسینگەی میدیایی سەرۆککۆماری قێرقێزستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە فەرمانی لە سەر ئەوەی کە سەرۆکوەزیران و باقی ئەندامانی کابینەکەی لە کار بدرێن واژوو کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک " سوورنبای جینبۆکف " سەرۆککۆماری قێرقیزستان لەم فەرمانەدا " کووباتبەک بووروونۆف " سسەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کروودە .

بە پێی ئەم بەیانییەیە ، سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینە بە شێوەی کاتی و تا کاتی تەشکیلی دەوڵەتی نوێ بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان بەردەوامی پیدەدەن .

جێگای ئاماژەدانە " سوورنبای جینبۆکف " چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە دوای ئەو ئاڵۆزییانەی کە پێش هاتوون لە سەر دەرئەنجامی هەوڵبژاردنەکانی ئەم ووڵاتە ، لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ کەنارەگرتن لەم پۆستە هەواڵیدابوو .

Paylas: