TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری لۆبنان سەردانی ناوچه تەقێندراوەکەی بەیرووتی کرد

سارا
Yazar
📅 05 Ağustos 2020 17:13

پەیامی کورد      ...    سەرۆککۆماری لۆبنان سەردانی ناوچه تەقێندراوەکەی بەیرووتی کرد  .

میشل عۆن ، سەرۆککۆماری لۆبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندەری بەیرووت کە ئێوارەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقینەوەیەکی بەهێز کە بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لە هاووڵاتیانی لۆبنانی کوژران و بریندار بوون سەردانی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە جەرەیانی ئەم سەردانەدا ژۆزێف عۆن ، فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفەسەرانی ئەرتەش ، لەگەڵ سەرۆککۆماری لەم سەردانەدا بەشدار بوون .

لە دوای ئەم ڕووداوەی بەندەری بەیرووت کۆشکی سەرۆککۆماری لۆبنان لە بعبدا ئاڵای ئەم ووڵاتەی بە نیشانەی ماتەمینی گشتی بە شێوەی نیوە هەڵدراو هەڵکرا .

Paylas: