TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری مەکزیک بەم هۆکارەوە پیرۆزبایی لە بایدن ناکات

سارا
Yazar
📅 08 Kasım 2020 21:14

پەیامی کورد    ...   سەرۆککۆماری مەکزیک بەم هۆکارەوە پیرۆزبایی لە بایدن ناکات 

سەرۆککۆماری مەکزیک ڕایگەیاند جاری بە نیاز نییە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن بکات سەبارەت بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا .

بە پێی ڕاپۆرتێک مانۆئێل لۆپێز ئۆبرادۆر سەرۆککۆماری مەکزیک ڕایگەیاند : تاکوو دەرئەنجامی شکایەتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چارەسەر نەکرێت بە جۆ بایدن و کامالا هەریس بە بۆنەی گەیشتنیان بە هێز و دەسەڵات پێرۆزبایی ڕاناگەێنێت . ئەو ووتوویەتی تا ئەو کاتەی کە کێشەی یاسایی بەدیهاتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چارەسەر نەبێت بە براوەکە پیرۆزبایی ناڵێت .

مەکسیک و ئەمریکا دراوسێ یەکن و ساڵیانە زیاتر لە ٦٠٠ میلیارد دۆلار ئاڵووگۆڕی تیجاری یان هەیە .

ئۆبرادۆر ووتوویەتی من بە هەموو ڕێزێکەوە کە بۆ سیستەمی هەڵبژاردنەکان و سیاسەت لە ئەمریکا قائیلم دەبی بڵێم کە تا کاتێک کە هەموو بابەتەکانی یاسایی و ڕێسایی هەڵبژاردنەکانی  ئەمریکا چارەسەر نەکرێت بە هیچ یەک لە لایەنەکان پیرۆزبایی ناڵێم .

Paylas: