TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری ئەمریکا ... بۆ هەوڵی سەربازی لە دژی ئێران پێویستم بە پەسەند کردنی کۆنگرە نییە

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2019 22:30

پەیامی کورد   ...    سەرۆککۆمار ترامپ ڕایگەیاند : بۆ دەست بە کاربوونی هەوڵی سەربازی لە دژی ئێران بە پەسند کردنی کۆنگرە هیچ پێویستییەکم نییە .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی هیل ، سەر بە کۆنگرەی ئەمریکا لە ووڵام بە پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەو باوەڕی وایە کە بە بێ پەسەند کردنی کۆنگرە دەتوانێ دەست بە کار بێت بۆ هەوڵی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕایگەیاند " بەڵێ ئەم ئیجازەیەم هەیە " .

ترامپ لە بەردەوامیدا ووتی : بەڵام کۆنگرە بە شێوەی بەردەوام لەو کارانەی کە دەیکەن ئاگادارە و من وا بیر دەکەمەوە کە ئەوان سوپاسگوزاری ئەم بابەتەن .

من بە ڕاستی گرینگی بەوە دەدەم کە ئەوان دەبێ ئاگادار بن بەڵام لە بواری یاساییەوە هیچ پێویستییەک نییە .

هەروەها لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند : ئێمە لە سەرەتای بڕیاردان بووین بۆ دەست پێکردنی شەڕ بەڵام بڕیارمان دا ئەم کارە نەکەین لە بەر ئەوەی کە بە ڕاستی ئەمە هەوڵێکی لە جێ نەبوو .

Paylas: