سەرۆککۆماری ئەمریکا پشتیوانی لە ئاگربەستی کاتی دەکات
پەیامی کورد... سەرۆککۆماری ئەمریکا پشتیوانی لە ئاگربەستی کاتی دەکات
چوارشەممە 1ی تشرینی دووهم، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی کەسێکدا کە لە میتینگێکی هەڵبژاردندا قسەکانی پچڕاند، رایگەیاند،"پشتیوانی لە ئاگربەستی کاتی نێوان ئیسرائیل و گروپه چهكدارهكانی غهززه دەکات بە مەبەستی رێگەدان بە رزگاركردنی بارمتهكان".
لە میانی وتارەکەی بایدن لە چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، کەسێک قسەکانی سەرۆکی دیموکراتەکانی پچڕاند و وتی: "وەک حاخامێک داواتان لێدەکەم داواكاری راگهیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ بکەن".
سەرۆک کۆماره تەمەن 80 ساڵهكه کە بەدوای خولی دووەمدا دەگەڕێت لە هەڵبژاردنەکاندا کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، وەڵامی دایەوە، "پێموایە پێویستمان بە وەستانێکە، واتە رێگەدان بە کات بۆ دەرهێنانی زیندانییەکان".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکەی بایدن، کۆشکی سپی رایگەیاند، کە مەبەستی سەرۆکی ئهمریكا لە وشەی "زیندان" ئەو بارمتانەیه كهله ژێر دهستی گروپه چهكدارهكانی غهززهدان.