Cîhan
سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا : ترامپ دوژمنی خوێنی خەڵکەکەمانە بەڵام !!!
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا : ترامپ دوژمنی خوێنی خەڵکەکەمانە بەڵام هیوادارین بە زووترین کات تەندرووست باش بێت
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا بۆ دۆناڵ دترامپ هیوای چاکبوونەوەی خێرا و کاریگەری خواست و لە هەمان کاتدا ئەوی بە دوژمنی خوینی ڤەنزۆئێللا ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن مادۆرۆ لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا ووتی : ترامپ بەداخەوە هەموو هەنگاوەکانی خۆپارێزی ڤیرووسی کۆرۆنای بە کەم هەژمار کردووە .
ئەو هەروەها ووتی ڤەنزۆئێللا هاودڵی خەڵکەکەی خۆی بۆ ترامپ ڕادەگەێنێت چوونکە حەز ناکات هیچ مرۆڤێک بەم ڤیرووسەوە گیرۆدە و نەخۆش بێت .