سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووهەم مافی ڤێتۆی بە کار هێنا
پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووهەم مافی فێتۆی بە کار هێنا
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه داوای نەهێشتنی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سەعوودیه ده‌كات له یه‌مه‌ن.
كۆشكی سپی له ڕاگه‌یێندراوێكدا دەرباره‌ی په‌یامه واژووكراوه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ-ه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران دوا.
هاوکات ترامپ له په‌یامه‌كه‌یدا هۆکاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووەته‌وه كه “ پڕۆژه یاساکه هه‌وڵێكی ترسناك و بێ واتایه بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری ئەو و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها زیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گه‌ینێت”.
هەروەها ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هۆكاری بوونی ئه‌وان له یه‌مه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ووڵاته و داكۆكی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا لایه‌نگری له‌نێو لایه‌نه نه‌یاره‌كانی یه‌مه‌ن ناكات.
لە لایەکی دیکەوە ترامپ ڕایگەیاندووە لە یەمەن هیچ سەربازێكی ئەمریكی نییە لەگەڵ هاوپەیمانێتییەكەی سەعوودیە یان هەر لایەنێك كە كاریان لەگەڵدا بكات ئەركی پێدرابێت و بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەمریكا پاساوی هەیە بۆ پشتگیریكردنی سەعوودیە.
جێگای ئاماژەیە پڕۆژه‌یاساکە، جگە لەوانەی كە لەگەڵ ئەلقاعیدە شەڕدەكەن، بڕیاربوو تەواوی هێزەكانی ئەمریكا كە كاریگەرییان هەیە لەسەر جەنگی یەمەن یان بەشدارن تیایدا، لەماوەی ٣٠ رۆژدا بكشێنەوە.
ترامپ بەدرێژایی ماوەی ئەركەكەی وەك سەرۆك، بۆ جاری دووەم مافی ڤیتۆی بەكارهێنا. جاری یەكەمیش بۆ رەتكردنەوەی ئەو پڕۆژه‌یاسایه‌ی رێگریی لە دروستكردنی دیواری سنووری ئەمریكا-مەكسیكی دەكرد ئەو مافەی بەكارهێنابوو.