سەرچاوەکانی ئیسرائیل ... داڕێشتنی بەرنامەی تۆکمە بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی عێراق
پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی ئیسرائیل ... داڕێشتنی بەرنامەی تۆکمە بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی عێراق
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕاگەێندرا سەرڕای ئەوەی کە بەرپرسانی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دوو بنکە و پایگای حەشدی شعبی لە عێراق بێ دەنگی هەڵبژاردووە بەڵام هەندێک لە دام و دەزگا ئەمنییەتیەکانی بن ئەم کۆمەڵەیە لە تەلئەڤیڤ ڕایانگەیاندووە : بنکە و بارەگاکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق دەکەینە ئامانج و هێرشی دەکەینە سەر و سێناریۆی سووریا لە عێراق یش دووبارە دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی شەرق الاوسط ، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تەلئەڤیڤ بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی عێراق لە حاڵی داڕێشتنی بەرنامەیەکی تۆکمەیە و ووتی : لەو کاتەی کە ئەمریکا بڕیاری پاشەکشەکردنی لە سووریا دەرکرد ، ئیسرائیل چالاکییەکانی خۆی فراوانتر کردووە و چەندین ئۆپراسیۆنی لە دژی میلیشیاکانی ئەنجام داوە کە بەربەستێک بووە بۆ بەرپانەکردنی بنکەی سەربازی یا کارگەگەلی بەرهەم هێنانی چەک .