سەرۆکوەزیرانی عێراق هەموو جۆرە ڕادەبڕینێکی سیاسی قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق هەموو جۆرە ڕادەبڕینێکی سیاسی قەدەغە کرد .
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەبڕینی سیاسی لە لایەن هەموو فەرماندەگەلی دامەزراوە ئەمنییەتی و سەربازییەکانی یەوە قەدەغە کرد .
موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی قەدەغەکردنی دەربڕینی ڕای سیاسی لە لایەن فەرماندەگەلی دامەزراوە ئەمنییەتی و سەربازییەکانی ئەو وولاتەوە لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی سەنەدێک کە لە هەمان راستا لە میدیاکانی عیراق دا بڵاو کراوەتەوە و سکرتێری سەربازی موستەفا کازمی واژووی کردووە ، لەم چوارچێوەیەدا دەربڕینی ڕاوبۆچوونی سیاسی کارمەندان و فەرماندەکانی دەزگا ئەمنییەتی و هەواڵگری و سەربازییەکان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و میدیاکان بە گشتی قەدەغەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراقی ، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی موستەفا کازمی بۆ سەرلەنوێ درووست کردنەوەی دامەزاروە ئەمنییەتی و سەربازییەکاندا ئەنجام دراوە .