سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا زەنگی مەترسی ، لە بەریتانیا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا زەنگی مەترسی ، لە بەریتانیا ڕاگەیاند .
درەنگانی شەوی رابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا باری له‌ناكاوی نیشتیمانی راگه‌یاند، بەڵام زۆرینەی دانیشتوانی بەریتانیا پابەندنەبوون بە رێنماییەكان و هەر لە یەكەم رۆژی پاش بڕیارەكە لە سەرتاسەری لەندەن تەواوی هۆكارەكانی گواستنەوە بە سەرنشین تەنران.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، خەڵك هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی لە وێستگەكانی پاس و شەمەندەفەریان بەستوە و خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەش كاریان كردووە، لەوبارەیەشەوە سادیق خان، پارێزگاری لەندەن داوای لە دانیشتوانی ئەو شارە كرد "ئەگەر كارەكانیان زۆر گرینگ نەبێت نەچنە دەرەوە".
به‌پێی بڕیاره‌كانی جۆنسن، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ پێداویستییه زۆر گرینگه‌كان ده‌چنه‌ده‌ره‌وه رێگرییان لێناكرێت، به‌مه‌رجێك زو زو نه‌چنه‌ده‌ره‌وه، كۆبونه‌وه‌ی له دو كه‌س زیاتر رێگه‌ی پێ‌نادرێت و هه‌ر شوێن و داموده‌زگایه‌ك زۆر پێویست نه‌بێت پێویسته ده‌رگاكانی دابخات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی مه‌زنی نیشتیمانی نه‌بێت، "ده‌گه‌ینه دۆخێك كه هیچ سیستمێكی ته‌ندروستی له جیهاندا توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسەكهی نه‌بێت، چونكه شوێن و ئامێری پێویست بۆ نه‌خۆش به‌رده‌ستنابێت".
له بریتانیا تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 726 توشبو به په‌تای كۆڤید-19 هه‌یه، 336 توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 140 له توشبوانی په‌تاكه‌یان په‌ڕاندوه.