TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا هۆشداری جیددی دەدات

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2020 13:17

پەیامی کورد      ...    سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا هۆشداری جیددی دەدات .

سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەربارەی زیادبوونی یەکجارەکی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا هۆسداری جیددی دەدات

بە پێی ڕاپۆرتێک ژان کاستێکش هۆشداری دا بە تازەیی مەوجی دووهەمی تووشبوون بە کۆرۆنا لە فەڕەنسا دەبینرێت کە ئەگەر بەم زووانە ڕێگە چارەیەکی بۆ نەدۆزرێتەوە بەم زووانە ناتوانرێ بیخەینە ژێر کۆنترۆڵەوە . کاستێکش کە بە تازەیی لە لایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنساوە گەیشتووەتە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتەوە گرینگی نەدانی کۆمەڵگای ئەم وولاتەی بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هۆشداریدا و ووتی : ئەم گرینگی نەدان و پشت گوێ خستنە نیگەرانی زۆری بەدی هێناوە 

کاستێکش کە سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کردووە لە باشووری ئەو وولاتەدا ڕایگەیاندووە : ئەگەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی بگاتە ئاستی مەترسیدار ئەوە چیتر کۆنترۆڵکردنی کارێکی ئاسان و سادە نابێت .

جێگای ئاماژەدانە فەرەنسا لە ماوەی هەفت ڕۆژی ڕابردوودا بینەری بەرزبوونەوەی بێوێنە و چاوەڕوان نەکراوی تووشبوون بە کۆرۆنا بووە .

Paylas: