TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی یونان سەردانی تورکیا دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2019 16:42

پەیامی کورد  ...  ئەڵێکسیس چیپراس سەرۆکوەزیرانی یۆنان بە سەردانێکی فەرمی لە ٥-٦ شووبات دەگاتە وڵاتی تورکیا  .

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دیمیتریس جاناکاپۆلاس، ووتەبێژی حکوومەتی یونان ووڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

هاوکات جاناکاپۆلاس ڕایگەیاند : سەرۆکوەزیران، لەسەر داوەتی فەرمی سەرۆککۆماری تورکیا، لە ٥-٦ی شووبات سەردانی تورکیا دەکات کە لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا چیپراس لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاەوە پێشوازی دەکرێ و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ڕێکدەخەن

 ووتەبێژی حکوومەتی یونان، ئاشکرای کرد کە چیپراس ڕۆژی دواتر سەردانی پاتریکی کەنیسەی ڕۆمی، یارسۆلۆمیۆس لە شاری ئێستەنبوڵ دەکات.

Paylas: