TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی یوونان پەیامێک سەبارەت بە ووڵامەکانی ئانکارا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2020 17:18

پەیامی کورد    ...    سەرۆکوەزیرانی یوونان پەیامێک سەبارەت بە ووڵامەکانی ئانکارا بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی یوونان رایگەیاند، تورکیا ووڵامی ووڵاتەکەی داوەتەوە و ئامادەیی بۆ گفتوگۆکردن دەربڕیوە، بەڵام دوژمنکارییەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رانەگرتووە، هەربۆیە "بەم نزیکانە یەکێتی ئەورووپا لە دژی سەرپێچییەکانی تورکیا هەڵوێست دەردەگرێت".
 کیریاکۆس مێتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یوونان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئانکارا ووڵامی داواکەی ئەسینای بۆ ئەنجامدانی دانووستان دەربڕیوە، بەڵام دەستبەرداری هەڕەشە و دوژمنکارییەکانی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نەکردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، یوونان دانووستان لەگەڵ تورکیا ناکات، تا دوژنکارییەکانی لە دەریای ناوەڕاست نەوەستێنێت، چوونکە ئەو کارە سەرپێچییە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان باسی لەوەشکرد، بەم نزیکانە یەکێتی ئەورووپا لە دژی سەرپێچییەکانی تورکیا هەڵوێست دەردەگرێت، ئاڵمانیا و  فەڕەنسا لەوبارەیەوە دەستیان بە جووڵەکانی خۆیان کردوە.

Paylas: