TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆردوون کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 15 Aralık 2021 20:19
پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆردوون کۆچی دوایی کرد .

" فائیز تەروانە " سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆردوون ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٧٢ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک تەروانە دوو جار پۆستی سەرۆکوەزیری ئۆردوون ی لە ئەستۆ بووە کە جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٨٨ و لە دەورەی " حسێن بن تەڵال " پاشای کۆچکردووی ئەم ووڵاتە و جاری دووهەم یش لە ساڵی ٢٠١ و لە دەورەی پاشای ئێستای ئۆردوون دا بووە .

تەروانە یەکەمین پۆستی وەزاری لە ساڵی ١٩٨٨ و وەکوو وەزیری پیشەسازی و تیجارەتی پێ سپێردرا و لە ئەستۆی بوو .

ئەو هەروەها سەرۆکایەتی دەرباری سەڵتەنەتی هاشیمی لە سەر شان بووە .

تەروانە ڕابەری شاندنی ووتووێژکار و دانووستناکری ئۆردوون ی لەگەڵ ئیسرائیل بوو کە بوو بە هۆی واژوو کردنی پەیمانی ئاشتی ئیسرائیل - ئۆردوون کە بەناوبانگە بە " وادی عربە " بوو .

Paylas: