TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سووریا بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 23 Aralık 2020 02:22

پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سووریا بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا

 

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووتری سوریا، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، محەمەد مستەفا میرۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووتری سوریا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ محەمەد مەعن زەین لعابدین وەزیری پیشەسازی پێشووی وڵاتەكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا كە دووەم وەزیرە لە سوریا لە دوای ئەحمەد قادری وەزیری كشتوكاڵ كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا.

Paylas: