سەرکوتکردنی دوژمنەکانمان مافی خۆمانە
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی کرد که ده‌وڵه‌تی پاکستان ده‌بێت ووڵام بداته‌وه و هێزه‌کانی ئێران سه‌رکوت کردنی تیرۆریسته‌کانی خاش به مافی خۆیان ده‌زانن.
به پێی ڕاپۆرتێک له سوپا نیوز، سه‌رله‌شکر یه‌حیا سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی خاش ڕایگەیاند : ده‌وڵه‌تی پاکستان و هه‌واڵگری ئه‌م ووڵاته ده‌بێ ووڵامی خه‌ڵک و سوپای پاسداران بده‌نه‌وه. ئه‌م تیرۆریستانه سه‌ر به تایفه‌یه‌کی به‌لوچن که له پاکستان ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت، چۆن ئه‌وان هات و چووی سنووره‌کان ده‌که‌ن و بۆچی ووڵاتێکی دراوسێ بووه‌ته مۆڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئاماژه‌ی دا: به پێی زانیارییه‌کان ئه‌م گرووپه له لایه‌ن بڕێک ووڵاتی که‌نداوی فارس پشتیوانی ماڵی ده‌کرێن و هێزه‌کانی ئێران سه‌رکوت کردنی ئه‌م تیرۆریستانه به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه مافی خۆمانه به هه‌موو هێز و توانمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تیرۆریستانە ببینه‌وه.
سه‌فه‌وی هەروەها ووتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت، نا ئه‌منی له ناوچه‌که ته‌نیا له سوودی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کانه که له وه‌رشۆ کۆبوونه‌وه تاکوو له دژی ئێران پیلانگێڕی بکه‌ن، به‌ڵام ئێران به هه‌موو توانیه‌وه وڵامێکی به‌هێز به تیرۆریسته‌کان ده‌داته‌وه.