سەرکەوتنی گەورەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی وەرشۆ
پەیامی کورد ... کاتێک کە مایک پۆمپێئۆ ڕایگەیاند کە بڕیارە کۆنفرانسێک لە دژی ئێران لە وەرشۆ لە لەهێستان دا بەڕیوەبچێت زۆر کەس لە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا تێنەگەیشتن و تەنیا ئاگاداری ڕۆخساری ئەم بابەتە بوون .
ئەمریکییەکان لە دۆخێکدا باسی کۆنفرانسی وەرشۆ یان ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپ لە بڕیارەکەی خۆی سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە سووریا پەردەی هەڵگرت و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەگەڵ شۆکێکی ڕۆحی و ڕەوانی بەرەوڕووبوونەوە ، هەندێک دەسنیشاندەی ئەمریکا خەیاڵی ئەوەیان هەبوو کە ئەمریکییەکان بە هەمان شێوە کە بێ هیچ ئامادەکارییەک پشتی کوردەکانیان بەتاڵ کرد پشتی ئەوانیش بەتاڵ بکەن .
هەرچەندە بە دوور نییە ئەمریکییەکان لە درووست کردنی سێناریۆ زۆر زیرەکن بە ئاسانی بتوانن لە سووریا دەربچن و ڕوون و ئاشکرا بوو کە ئەوان پیلان گەلێکی دیکەیان لە بن سەر دایە .
بە گرینگیدان بە دۆخی ناوخۆ ، زۆربەی ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەبی کە بە فشار و زەختی ئەمریکا بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاویان نابوو ، لە دواوە دانیشبوون و ترسی ئەوەیان هەبوو کە ئەم داستانە دەتوانێ ببێتە هۆکاری وێرانی و لەناوچوونی ئەوان ببێت .
ئەوان باوەڕیان هەبوو کە داستانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەبێ هەندێک بە هێواشی بەرەو پێشەوە بچێت .
ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی کە ئەم داستانە جفت و جۆر بکەن هەم ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی " جۆن بۆڵتۆن و هەم وەزیری دەرەوە مایک پۆمپێئۆ یان بۆ ناوچەکە بەڕێ کرد تاکوو هێزی ئەو شۆکەی کە بە ڕابەرانی ووڵاتانی هاوسوو لە بابەتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی ترامپ کەم بکەنەوە و ئەوانیان بە هەرچی زووتر پێشەوە بردنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل تەشویق بکەن .
بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوخۆی ویلایەتەیەکگرتووەکان ترامپ بە جیددی بە سەرکەوتنێکی سیاسی لە دەرەوەی ئەمریکا پێویستی هەیە و ئەگەر بە جیددی بێت و سەرکەوتوو بێت پەیوەندییەکانی ووڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە دەتوانێ لەمە وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە بەهرەمەند ببێت .
هەر بەم هۆکارەشە کە هەندێک کەس باوەڕیان وایە کە ترامپ بێ هۆکارو پیلان بڕیاری خۆی بۆ دەرهێنانی هێزەکانی ئەمریکای ڕانەگەیاند و ئامانجی ئەمە بوو کە پاڵێک بنێت بە ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەبییەوە کە لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل دا دوودڵ بوون و وبۆ ئەوەی کە ئەوان ڕازی بکات کە دۆخەکەی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیەوەندییەکان لەگەڵ ئیستائیل لەبارە ، داستانی کۆنفرانسی وەرشۆی خستە بەر باس و خواست .
ئەمریکییەکان لەو باوەڕەدان دۆخەکە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان عەرەبەکان و ئیسرائیل لەبارە و بەو حاڵەش کە خەریکی شەڕی میدایین لە دژی ئێران لە ووڵاتانی عەرەبی چیتر خەڵکی ئەم ووڵاتانە ئێران وەکوو مەترسییەکی گەورە لە دژی ئیسرائیل دەزانن و بۆ ئەوەی کە خەیاڵی هاوپەیمانە عەرەبەکانی خۆیان بێ خەم بکەن کۆنفرانسی وەرشۆ یان وەکوو بەرەنگاربوونەوەیەک لە دژی ئێران خستە ڕێ .