Cîhan
سەرۆکی کۆریای باکوور: لەدژی مانۆڕەکان چەکی ئەتۆم بەکاردێنم
پەیامی کورد... سەرۆکی کۆریای باکوور: لەدژی مانۆڕەکان چەکی ئەتۆم بەکاردێنم
سەرۆکی کۆریای باکوور هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و کۆریای باشوور و ڕایدەگەیەنێت: لەدژی مانۆڕەکان چەکی ئەتۆم بەکاردێنم.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە: لەئەگەری بەردەوامیدان بە مانۆڕەکانیان بەرامبەر کۆریای باکوور، ئەوا لەدژیان چەکی ئەتۆم بەکاردێنێت.
کیم جۆنگ ئون داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد کەلە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن، بۆ وەڵامدانەوەی خێرای ئەتۆمی و بەرامبەر هەر شەڕێکی چاوەڕوانکراو. ئەوەش دوای فرانوانبونی سنوری مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەی ئەمریکا و کۆریای باشوور، کە بۆ کۆریای باکوور، بوەتە ئاماژەی دوژمنایەتی ئاشکرا.