TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی ئۆکراینا باری نائاسایی ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2022 14:01

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا باری نائاسایی ڕاگەیاند

ڤلادیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە باری نائاسایی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکەش هێڵەکانی فڕۆکەوانی ڕادەگیرێن.

لەمبارەیەوە ڤلادیمیر زێلینیسکی لە بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاندوە: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمان بڕیاری داوە باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕابگەیەنێت، بەگوێرەی بڕیارەکەش هێڵەکانی فڕۆکەوانی ڕادەگیرێن.

جێی باسە ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت بۆ پاراستنی ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئەنجام دەدات و دەیەوێت "ئۆکراینا لە چەک دابماڵرێت".

بڕیارەکەی ڕووسیا کاردانەوەی ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی ئەورووپای لێکەوتەوە و ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەی ڕووسیا لەناو خاکی ئۆکراینا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هۆشداری دەدەنە مۆسکۆ کە ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە.

Paylas: