Cîhan
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد کە خۆیان بۆ شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ ڕووسیا ئامادە بکەن
پەیامی کورد ... سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد کە خۆیان بۆ شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ ڕووسیا ئامادە بکەن
ژەنەڕاڵی باڵای بەریتانیا دۆخی ئۆکراینی بە قەیرانەکانی ساڵانی ١٩١٤ و ١٩٣٧ چواند و جەختی لەوە کردەوە کە تەنها "سوپای هاووڵاتی" توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشی داهاتووی دژ بە شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایان دەبێت.
ژەنەڕاڵ سێر پاتریک ساندەرز ڕایگەیاند : سەرۆکەکانی پێش ئێمە نەیانتوانی لە دەرئەنجامەکانی بەناو قەیرانی تەمووزی ساڵی ١٩١٤ تێبگەن و لە ئەنجامدا ئێمە لە ترسناکترین شەڕەکاندا گیر بووین. ئەمڕۆش ناتوانین هەمان هەڵە بکەین . بۆیە نابێت گرینگی بەرزی ئۆکراین بە کەم سەیر بکەین”.
ژەنەڕاڵ ساندەرز جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری ئاستی بەرزی شەڕ لە ساڵانی داهاتوودا نابێت بە کەم سەیر بکرێت.