TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ... ئەو ووڵاتانەی ئەمریکایان داوەت کردووە بەرپرس دەبن لە هەر پێشهاتێک

سارا
Yazar
📅 01 Ocak 2019 19:05

پەیامی کورد ...  سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕەخنە لە بوونی کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ئەمریکا لە کەنداوی بەسڕە گرت و ڕاشیگەیاند کە لە سەرھەڵدانی ھەر پێشھاتەیەک، ئەو ووڵاتانەی کەنداو بەرپرس دەبن کە ئەمریکایان داوەتی ناوچەکە کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئیرنا-ی فەرمی ئێران، ژنڕاڵ موحەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران یەکینە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی لە دوورگەی ئەبو موسای نێو کەنداوی بەسڕەی سەر بە پارێزگای ھورموزگان بەسەر کردووەتەوە.

هاوکات لە بەسەرکردنەوەکەدا، ووتارێکی پێشکەش کردووە تێدا ھەڕەشەی لە ژمارەیەک لە ووڵاتانی کەنداو کردووە بەھۆی ھەبوونی کەشتی جەنگی ئەمریکی لە ناوچەکەدا.

شایەنی باسە، باقری ڕایگەیاندووە کە ئێران خاوەنی هێزێکی سەربازی بەهێزە و ووتیشی، “لە چارەنووسی ئەو ھەنگاوانەی کە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ووڵاتەکەمان دەگرینەبەر، ئەو ووڵاتانە بەرپرس دەبن کە ئەمریکایان داوەتی ناوچەکە کردووە”.

Paylas: