Cîhan
سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد … سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆچی دوایی کرد
سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11-1-2022، دێیڤید ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە نەخۆشخانەی ئەڤیانۆ لە ئیتاڵیا بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.
دێیڤید ساسۆلی لە 26-12-2021ـەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی کە تووشی شێرپەنجەی خوێن ببوو، لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
ساسۆلی رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی بوو، لە ساڵی 2019 بە سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵبژێردرا.
بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 18-1-2022 سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵبژێردرێت.