TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان داوای لێبوردن ده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 09 Eylül 2021 14:30

پەیامی کورد … سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان داوای لێبوردن ده‌كات

بۆیه‌كه‌مجار دوای هه‌ڵاتنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، داوای لێبوردنی له‌ هاوڵاتیانی ئه‌فغانستان كرد و، هۆكاری بڕیاری جێهێشتنی كابوڵی ئاشكراكرد.

له‌ روونكردنه‌وه‌یكدا، ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، بۆ یەکەم جار باسی ڕەوشی وڵاتەکەی و ھەڵاتنی کرد و ڕایگەیاند: داوای لێبوردن لە ئەفغانییەکان دەکه‌م، کە لە کاتی ھاتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆ کابوڵ ھەڵاتم و بەجێمھێشتن، بڕیاری ھەڵاتنم سەختترین بڕیاری ژیانم بووە تاوه‌كو ئێستا.

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی ئه‌فغانستان دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان ھات و ڕەوشی وڵاتەکەی گۆڕی، بەڵام سەرکەتوو نەبوو لە کارەکەیدا و، تاکە ڕێگەش بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕێژی و پاراستنی گیانی شەش ملیۆن دانیشتووەکەی کابوڵ، جێھێشتنی وڵاتەکەی بووە.

Paylas: