سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پڕۆژەی ناردنی هێزی سەربازی ووڵاتەکی بۆ لیبیا ڕادەستی پەرلەمان دەکات
پەیامی کورد ... پرۆژە پێشنیارى ناردنى هێزى سەربازى بۆ لیبیا لە لایەن سەرۆكایەتى كۆمارەوە بە واژۆى رەجەب تەیب ئەردۆگان پێشكەشى پەرلەمانى توركیا كرا.
لە پرۆژە پێشنیارەكەدا باس لە روداوەكانى لیبیا دەكات لە پاش شوباتى 2011وە، هەوڵەكان بۆ بونیادنانى دامەزراوە دیموكراسییەكان، كە بە هۆى پێكدادانە چەكدارییەكانەوە روبەڕوی شكست بوە و وڵاتەكەى دابەش كردوە.
پرۆژە پێشنیارەكەى سەرۆكایەتى كۆمارى توركیا، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەم داواكردنە لە چوارچێوەى رێككەوتنامەی ئاسایش و هەماهەنگى سەربازییە كە لەگەڵ حكومەتى ویفاقى نیشتیمانى لیبیا واژوو كراوە.
بە گوێرەى رێككەتنامەكە، ئەگەر هاتو لیبیا روبەڕوی هەر هەڕەشەیەكى سەربازى و پێویستى بە دامەزراوەكردنى سوپاكەى لە روى دیسپلین و راهێنانى سەربازى و لێهاتویى جوڵانەو و راوێژكارى بوەوە ئەوا توركیا هاوكارى سەربازى دەكات.
لە پرۆژە پێشنیارەكەدا هاتوە، "حكومەتى ویفاقى نیشتیمانى لیبیا، داواى هاوكارى سەربازى توركیاى كردوە بۆ بەرەنگاربونەوى هەڕەشەكانى سەر سەقامگیرى و یەكپارچەیى خاكى لیبیا، رێكخراوە تیرۆریستییەكانى داعش، ئەلقاعیدە، گرووپە چەكدارەكانى دەرەوەى یاسا و كۆچى نایاسایى".