TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا سەردانی کیێڤ دەکات

Navas Jan
Admin
📅 11 Haziran 2022 20:36

پەیامی کورد... سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا سەردانی کیێڤ دەکات

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کیێڤە بۆ تاوتوێکردنی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە و پێشکەوتنەکان بەرەو ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپا.

ئورسولا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەڵێت " کارە هاوبەشەکان هەڵدەسەنگێنم کە پێویستن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئەو پێشکەوتنانەی ئۆکراینا کە لە ڕێی ئەورووپا بەدەستی هێناوە."

زێلێنسکی ڕۆژی شەممە لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراوەوە لە کیێڤەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت لەم شەڕەدا کە ڕووسیا هەڵگیرساندووە."

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند ئەمریکا سیستەم و تەقەمەنی پێشکەوتووی مووشەک بۆ ئۆکراینا دابین دەکات کە دەتوانێت بە وردی ئامانجە سەرەکییەکانی ڕووسیا بپێکێت.

لە وتارێکدا کە مەبەست لێی نوێنەرانی لووتکەی ئاسایشی شانگری-لا دیالۆگی ئاسیا بوو کە ئێستا لە سەنگافور بەڕێوەدەچێت، زێلێنسکی ڕایگەیاند ئۆکراینا لە خەباتدایە بۆ بەردەوامبوون لە دابینکردنی خۆراک کە بەهۆی ململانێکانەوە و هەندێک ناوچەی جیهان بەهۆی گەمارۆدانی ڕووسیاوە ڕووبەڕووی "قەیرانێکی زۆر توندی خۆراک و برسێتی لە ڕادە بەدەر بوونەتەوە."

Paylas: