TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاسپاردەی الحووثی بۆ عەبدۆلفەتاح السیسی دەربارەی دەستوەردانە سەربازییەکانی لە لیبیا

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2020 19:14

پەیامی کورد     ...    ڕاسپاردەی الحووثی بۆ عەبدۆلفەتاح السیسی دەربارەی دەستوەردانە سەربازییەکانی لە لیبیا .

" موحەەمەد عەلی الحووثی " ئەندامی شەورای باڵای سیاسی یەمەن بە قسەکانی " عەبدۆلفەتاح السیسی " سەرۆککۆماری میسڕ دەربارەی دۆخ و گۆڕانکارییەکانی لیبیا کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی عەرەبی ، الحووثی لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : برادەرەکانمان لە میسڕ بۆ دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا ڕاسپاردە و ڕاوێژ ناکەین تەنانەت ئەگەر لە دەرئەنجامی نیگەرانی لە ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لەوێ ئەنجام بدرێت .

الحووثی هەروەها ووتی : لەناوچوون لەم جۆرە تێکهەڵچوون و ئاڵۆزییانەدا بێسوودە و ماندووکەر دەبێت و مەترسی ڕاستەقینە ، بەردەوام بوونی ڕژیمی ئیسرائیلە لەگەڵ دەسیسەکانی کە لەو ڕێگایەوە دەیەوێت داهاتووی خۆی لەگەڵ شەڕگەلی خەیاڵی و لابەلا تەزمین و دەستەبەر بکات . 

سەرۆککۆماری میسڕ ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی سەردانیکتدنی لە هێزە سەربازییەکانی ڕۆژهەلاتی ئەو ووڵاتە لە نزیکی سنوورەکانی لەگەڵ لیبیا جەختی کردبووەوە کە ئەرتەشی میسڕ توانایی هەیە بەرگری لە ئەمنییەتی نەتەوەیی وولاتەکەی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی خۆی هەیە .

قسەکانی السیسی لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە دۆخی سەربازی لە لیبیا زۆر تووند و مەترسیدار بووە و دەوڵەتی ویفاقی لیبیا و لە بن پاڵپشتی تورکیا سەرکەوتنگەلێکی جێگای ئاماژەیان لە دژی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا بە دەست هێناوە کە لە بن پاڵپشتی قاهیرەیە 

Paylas: