TR KU SO
FB X
Cîhan

سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هەڵگری نامەی ڕابەری باڵای ئێران بوو لە لایەن پووتین ەوە ڕەت دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2021 20:24

پەیامی کورد      ...    سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هەڵگری نامەی ڕابەری باڵای ئێران بوو لە لایەن پووتین ەوە ڕەت دەکرێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەیامی تایبەتی خامنەیی بۆ مۆسکۆ دەبات بەڵام پووتین دەرگای لێ ناکاتەوە. 

ئێوارەی شەممە ٦ی فێبریوەری ئاشکرا دەکرێت پووتین سەرکۆماری رووسیا ئامادە نەبووە قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینێت و نامەکەی خامنەیی بە نوێنەرێکی تایبەت وەرگرتووە، هەر ئەمەش بووە هۆی گاڵتەجاڕییەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر قالیباف و بارودۆخی ئێران لای ڕووسیا.
نزیکانی قالیباف هۆکارەکە بۆ پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی دەگەڕێننەوە و ئەڵێین قالیباف ئامادە نەبووە پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی ڕووسیا ڕەچاو بکات. بەڵام پێشتر قالیباف ڕایگەیاندبوو تاقیکردنەوەی ڤیرووسی کۆڕۆنا ئەنجام دەدات و ئەوکات دەڕوات بۆ ڕووسیا.

Paylas: