سەردانەکەی کازمی بۆ عەرەبستان بەم هۆکارەوە دواخرا
پەیامی کورد ... سەردانەکەی کازمی بۆ عەرەبستان بەم هۆکارەوە دواخرا
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سەعوودیه ئاشكرایكرد، سه‌ردانه‌كه‌ى موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ ریاز تا ئه‌وكاته‌ى شا سه‌لمان پادشای سەعوودیه له نه‌خۆشخانه ده‌چێته ده‌ره‌وه، دواده‌خرێت.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ر له ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ڕیاز بژارده‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ سه‌ردانیكردنی سەعوودیه وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له پاش ده‌ستبه‌كاربوونی، به‌رزده‌نرخێنێت.
روونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى گرینگى سه‌ردانه‌كه و خواست بۆ فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م رێگاكانی سه‌ركه‌وتنى، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان رێكه‌وتوون بۆئه‌وه‌ی دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ى شا سه‌لمان پادشای سەعوودیه له نه‌خۆشخانه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له چوارچێوه‌ى گه‌شتێكدا بۆ چه‌ند ووڵاتێك سه‌ردانى سەعوودیه بكات، به‌ڵام هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه پادشاى سەعوودیه، كه ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵه، براوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه سه‌ردانه‌كه دواخراوه.
هه‌روه‌ها دوێنێش عه‌لی حه‌سه‌ن دوجه‌یلی باوكی هاوسه‌ری موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆچی دواییكرد و پێده‌چێت هۆكارێكی دیكه‌ی دواخستنی سه‌ردانه‌كه بێت.