TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرجەم دۆسییەکانی دەمیرتاش ڕادەستی دادگای ئەنقەرە دەکرێن

📅 08 Mayıs 2018 19:51

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە حکومەتی کۆماریی تورکیا لە زینداندایە، بە بڕیارێکی دادگا دۆسییەکەی گوازرایەوە بۆ دادگای ئەنقەرە. هەر بەو بڕیارەی دادگا سەرجەم دۆسییەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە لایەن دادگای دیاربەکرەوە ئامادەکرابوو، ڕادەستی دادگای ئەنقەرە کرا.

 

ئەمڕۆ لە دادگای دیاربەکر دانیشتنی دادگا تایبەت بە دۆسییەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ کام لە پارێزەرانی دەمیرتاش ئامادەی دانیشنەکەی دادگا نەبوون. پارێزەرانی دەمیرتاش داوایان لە دەستەی دادوەری کرد کە سەلاحەدین دەمیرتاش خۆی ئامادەی دەنیشتنەکەی دادگا بێت و بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام بە بیانووی دۆخی ئەمنییەوە دەستەی دادوەران داواکەی پارێزەرانی دەمیرتاشیان ڕەتکردەوە و بەو هۆیەوە پارێزەرانی دەمیرتاش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

دەستەی دادوەران لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیاندا بڕیاندا سەرجەم دۆسییەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕادەستی دادگای ئەنقەرە بکەن و دادگای ئەنقەرە بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکە بدات. دادگای دیاربەکر دەربارەی گواستنەوەی دۆسییەکانی دەمیرتاش بۆ ئەنقەرە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "سەرجەم دۆسییەکانی تایبەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش کە بە کۆی گشتی داوای سەپاندنی سزای 142 ساڵ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا دەکرد ڕادەستی دادگای ئەنقەرە کراوە و ئەوان بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکان دەدەن".

Paylas: