سائێروون به‌ووردی چاودێری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینهکەی موحەمەد عەللاوی ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... سائێروون به‌ووردی چاودێری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینهکەی موحەمەد عەللاوی ده‌كه‌ن .
ئەندامێکی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند : دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگ بە کابینەی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی ده‌ده‌ن، به‌ووردی چاودێری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینهکەی ده‌كه‌ن.
به‌در زیادی، ئەندامێکی هاوپه‌یمانی سائیرون كه موقته‌دا سه‌در، رێبەری ڕەوتی سەدر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاندووە ، له ئێستادا لیژنه‌ی فه‌رمی جێگیری په‌رله‌مان به‌ناوی لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و چاودێری به‌رنامه‌ی حكوومی هه‌یه، ئه‌و لیژنه‌یه به‌رپرسه له به‌دواداچوون بۆ ئه‌دای كاروباره‌كانی حكوومه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه راپۆرتی به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت.
به‌در هەروەها ووتی : "له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه به‌ووردی چاودێری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌كه‌ین، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێن و خاڵانه‌ی له‌ناو كابینه‌ی حكوومه‌تدا ده‌خرێنه‌ڕو، جێبه‌جێ بكرێن".