TR KU SO
FB X
Cîhan

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆ دە بێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Nisan 2022 21:29

پەیامی کورد... سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆ دە بێتەوە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کیێڤ لەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کۆ دە بێتەوە.

وتەبێژی فەرمی بەناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، دوای تاوتوێکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین لە مۆسکۆ، سبەینێ سەردانی کیێڤ دەکات.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کە لە پۆڵەنداوە دەچێت بۆ کیێڤ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کۆ دە بێتەوە.

وتەبێژی فەرمی بەناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها باسی لەوە کردووە لە میانی سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بۆ مۆسکۆ، لەگەڵ ڕووسیا گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە کارگەی ئازۆڤستال کە دەکەوێتە ناوچەی ماریوپۆل.

Paylas: