TR KU SO
FB X
Cîhan

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی فەتح لە دەرگیرییەکدا بە زبری گوللە کوژرا

سارا
Yazar
📅 26 Temmuz 2020 19:50

پەیامی کورد     ...    سکرتێری گشتی بزووتنەوەی فەتح لە دەرگیرییەکدا بە زبری گوللە کوژرا .

عمادالدین دۆیکات لە دەرئەنجامی بەرکەوتنی گوللە لە دەرگیرییەک دا لەگەڵ دەزگاکانی ئەمنییەتی تەشیکیلاتی خودمۆختار لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک عمادالدین دۆیکات ، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی فەتح لە دەرگیرییەکدا لە ناوچەی بلاطە البلد لە ڕۆژئاوای نابلۆس لە کەرانەی باختەری کەوتە بەر گوللە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

ئەم دەرگیرییە کاتێک ڕوویدا کە دەزگاکانی ئەمنییەتی بۆ داخستنی یەکێک لە دووکانەکان لە ناوچەی ناوبراودا لە ڕاستای هەوڵ و هەنگاوی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا کەوتنە ناو دەرگیرییەکەوەو لە گلوولەی شەڕ و گازی فرمێسکڕێژ یش لەم ناوەندەدا کەڵکیان وەرگرت .

Paylas: