سکرتێری گشتی ناتۆ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... سکرتێری گشتی ناتۆ پاڵپشتی تورکیا دەکات سەبارەت بە دۆخی ئێدلیب .
سکرتێری گشتی ناتۆ ، ئێینس ئێستۆلتێنبێرگ لە سەر بابەتی تورکیا بۆ ئێدلیب پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک سکرتێری گشتی ناتۆ ، ئێینس ئێستۆلتێنبێرگ ئەمڕۆ هەینی لە دوای دانیشتنی بەپەلەی شەورای زەریای ئەتڵەسی باکوور لە ئاست دا ڕایگەیاند : ئەم یەکیتییە زیادبوونی دەرگیرییەکان لە سووریا مەحکووم دەکات .
ئەو هەروەها ووتی تورکیا دۆخی ئەمنییەتی لەم دانیشتنەدا ڕوون کردوەتەوە . سکرتێری گشتی ناتۆ ووتی : وەک ناتۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین و هاوپەیمانی خۆمان لەگەڵ تورکیا ڕادەگەێنین .
سکرتێری گشتی ناتۆ ، ئێینس ئێستۆلتێنبێرگ هەروەها ڕایگەیاند : تورکیا دۆخی ئەمنییەتی ڕوونکردووەتەوە ، هاوپەیمانەکان کۆچی سەربازانی تورکیا لە ناخەوە سەرەخۆشی دەکات و ئەوان هەروەها هێرشەکانی ڕژیمی سووریایان بە پاڵپشتی ڕووسیا لە پاریزگای ئێدلیب مەحکووم دەکەن .