TR KU SO
FB X
Cîhan

سیاسەتگەلی پەنابەری : ئەوەی ترامپ ئەنجامی دا بێ وێنە بوو

سارا
Yazar
📅 25 Ağustos 2020 16:23

پەیامی کورد     ...     سیاسەتگەلی پەنابەری  : ئەوەی ترامپ ئەنجامی دا بێ وێنە بوو .

پێگەی کەنەدی لاپرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە دۆخی چاودێری پەنابەران لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەی کردووە و ئەوەی بە زۆر نالەبار و نامرۆڤانە لە قەڵەم داوە . نووسەری ئەم ڕاپۆرتە هەژێنەرە نیکۆلا باربۆئە یە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ٢٣ی جوون دۆناڵد ترامپ لە درووست کردنی دیواری ٢٠٠ مایلی لە سنووری لەگەڵ مەکسیک لە سەن لۆئیس ، لە ئاریزۆنا دەست خۆشی خۆی ڕاگەیاند .

کارناسان پەنابەری چاوەڕێیان دەکرد کە دەوڵەتی ترامپ لە دوای گەیشتن بە هێز و حۆکمڕانی گۆڕانکاری لەم بەشەدا بکات . بەرفراوانی بێسەروبەری و هەڵشێواوی لەم بەشە دا ئەوانی تووشی سەرسووڕمان کرد .

لە ناوەندی هێڵانەوەی بنەماڵەکان لە تەکساس لە سنووری مەکسیک ، سەدان بنەماڵەی پەنابەری لە دۆخی ئۆردووگای ئیقامەتی زۆرەملی کۆبوونەتەوە .

ساڵی ڕابردوو ، ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری Nation لە دوای تێپەڕاندنی ڕۆژێک لە گەورەترین ناوەندەکانی هێڵانەوەی پەنابەران لە ئەمریکا جگە لە وەسفی زۆڵمی مرۆڤایەتی و تۆڕەیی سەپێندراو لە لایەن حکوومەتی ئەمریکاوە نووسی : " نزیکەی هەر ٥٠٠ کەسێک کە بینیم نەخۆش بوون . "

یەکێکی دیکە لەو سیاسەتانەی کە ئەنجام درا لە لایەن دەوڵەتی ترامپ ەوە مانەوە لە مەکسیکی ناوە . کە ئەمە بریتییە لە گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ باکووری مەکسیک . بنەماڵەکان لە ئۆردووگاکانی قەرەباڵغ بە زۆری لە دۆخی کاتی و مەترسیدار لە باکووری مەکسیک کە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی جیهان ە ، ژیان بە سەر دەبەن . لە ساڵی ٢٠١٩ لانیکەم ٣٥ هەزار کەس لە مەکسیک کوژران .

 

 

Paylas: