Cîhan
سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵ هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق بەرەنگاربووەوە
پەیامی کورد ... سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵ هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق بەرەنگاربووەوە .
ئاژانسی هەواڵی سانا ڤیدیۆیەکی لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق لە ڕێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە بڵاو کرووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم ڤیدیۆیە کە بلاو کراوەتەوە کار کردن بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا و هەروەها تریشقەی ئاسمانی بەدی دەکرێت .
پێشتر ڕاپۆرت دراوە کە لە دیمەشق دەنگی تەقینەوەگەلێک بیستراوە بە جۆرێک کە ئاژانسی هەواڵی سانا ڕایگەیاندووە ، ئەم هێرشە لە بەرزاییەکانی جەولانەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە ئەنجام دراوە ، جێگای ئاماژەیە کە ڕژیم سووریا چەندین ئامانجی پێکاوە .
لەمبارەوە تاکوو ئێستا ئەرتەشی ئیسرائیل هیچ بەیانێک یا خود کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .