TR KU SO
FB X
Cîhan

سکۆتەری ئاخیرزەمانی ڕووسی !!

سارا
Yazar
📅 09 Ekim 2022 01:20
پەیامی کورد   ...  سکۆتەری ئاخیرزەمانی ڕووسی !!

مووپەدی ZID کەرەستەیەکی گواستنەوەی داهێنراوە و بچووکە لە کۆمپانیای ڕووسی . ئەم مووپەدە بۆ کەڵک وەرگرتن لە کەشی ناوشار شتێکی باش و بەجێ یە .

بە تۆزێک سەرنجدان بە وێنەکانی مووپەد ZID  دەتوانرێ تایەکانی ئەم ماتۆڕە ببینرێت کە بۆ تێپەڕ بوون لە بەربەستگەلی جاددەگەلی دەرەوە دیزاین کراوە . جگە لەمانەش بەشێکی ئاکاردئۆنی بۆ ئەم ماتۆڕە بچووکە لە بەرچاو گیراوە .

بە کەڵک وەرگرتن لەم توانمەندییە ، دەتوانرێ مووپەدەکە کۆبکرێتەوە و سواری پاس یا شەمەندەفەر بکرێت . زۆرینەی بەشەکانی کۆنترۆڵی ئەم مووپەدە لە سەرەکەیدا کۆکراوەتەوە و توانمەندی پەیوەندی گرتنی بە مۆبایلیش بۆی لە بەرچاو گیراوە .

Paylas: