TR KU SO
FB X
Cîhan

سعودیە داوا دەکات کە جیهان ڕێکاری توندتر بەرانبەر ئێران بگرێتە بەر

Navas Jan
Admin
📅 13 Kasım 2020 03:22

پەیامی کورد ... سعودیە داوا دەکات کە جیهان ڕێکاری توندتر بەرانبەر ئێران بگرێتە بەر

 

پادشای سعودیە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد لەبەرامبەر بەرنامە موشەکی و ئەتۆمیەکەی ئێران رێکاری توند بگرێتەبەر.

 

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ئەنجومەنی باڵای راوێژکاریی وڵاتەکەی رایگەیاند، ریاز داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، کە هەڵوێستی توند و یەکلاکەرەوە لە دژی ئێران بگیرێتەبەر.

 

وتیشی، پێویستە ئەو هەڵوێستە بەجۆرێک بێت، کە رێگە بە ئێران نەدرێت پەرە بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکیەکەی بدات و چیتر نەتوانێت ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Paylas: