TR KU SO
FB X
Cîhan

سعوودییەکان ڕێگایان بە پشکنینی چای ناو بینای کونسۆڵخانەکەیان نەدا

سارا
Yazar
📅 24 Ekim 2018 23:39

بەرپرسانی عەرەبستان ڕێگایان بە پۆلیسی تورکیا نەدا پشکنینی چاکەی ناو بینایەی کونسۆڵخانەکەیان لەئێستەنبوڵ بکەن کە لە چوارچێوەی لێکۆلینەوکان بوو سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقجی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سەعوودیە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی حۆریەت ، ئەم بابەتەیان لە بڵاوکراوەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە .

ئەمە لە حالێکدایە کە حەفتەی ڕابردوو گرووپی لێکۆڵینەوەی قەزایی و یاسایی لە چوارچێوەی کاری گرووپی هاوپەیمانی عەرەبستان و تورکیا بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی کوشتنی خاشقجی چووەتە ناو ئەم بینایەو چەند کاتژمێرێک لەوێ گەڕان و سووڕانی کردبوو

Paylas: