پێش بینی دەست پێکردنی لافاو لە ئێران
پەیامی کورد ... بە هاتنی سامانەی بارینی نوێ لە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینییەوە ٥ی ٤ی ٢٠١٩ دەکەوێتەوە جێگای مەترسی ، وهەندێک لە پارێزگاکانی ئێران شاهێدی دەست پێکردنی مەوجێکی نوێی بارینی بارانی بە گوڕ و لافاو " لە سبەینێوە دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سامانەی بارینی سەر لە نوێ لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەوە لە هەموو ئاستی ووڵاتی ئێران دا چالاک دەبێت .
بە پێێ پێش بێنییەکان لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە کە بریتییە لە پارێزگاکانی کرماسان ، ئیلام ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی خوزستان ، کەهکیلوویە و بۆیەرئەحمەد ، بووشەهر ، باکووری فارس بارینی باران لە نێوان ١٠ بۆ ٣٥ میلیمەتر دادەبێت هەروەها بە جووڵەی ئەم سامانەیە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی ووڵات لە دوای نیوەڕۆی سبەی شەممەوە تاکوو دوای نیوەڕۆی یەکشەممە ، بارینی باران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکووری ، باکووری خۆراسانی ڕەزەوی ، بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی سمنان پێش بینی دەکرێت .
چاوەڕوان دەکرێت بەرزایی بارین لەم ماوەیەدا لە باکووری خۆراسانی ڕەزەوی بگاتە ئاستی ٣٠ تاکوو ٥٠ میلی مەتر و ببێتە هۆکاری لافاوی بوونی کاتی هەنذیک لە ناوچەکان ، هەرجەندە سامانەکە زۆر بێهێزترە لە سامانەکانی ئەم دواییە بەڵام بە گرینگیدان بە ڕێژەی ئاوی ڕەوان لە ڕوونارەکان و مەصزەنی بەندئاوەکان دا ، ڕادەسپێدرێت دەزگاگەلی پەیوەند بە بەڕێوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕێوشوێنی تایبەت و پێویست بۆ پاراستن و ئەمنییەت و کەم کردنەوەی مەترسی و ڕیسکی هەڵچوونی ئاو بە هۆی لافاوەوە بگیرێتە بەر