TR KU SO
FB X
Cîhan

شەهباز شەریفی وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2022 20:51

پەیامی کورد... شەهباز شەریفی وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا

پەرلەمانی پاکستان بە دەنگی ١٧٤ ئەندام، شەهباز شەریفی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژارد و جێگەی عیمران خانی گرتەوە، پەرلەمانتارانی پارتەکەی سەرۆک وەزیرانی لەکارلادراویش بە کۆمەڵ دەستیانلەکارکێشایەوە.

دوای دوو ڕۆژ لە سەندنەوەی متمانە لە عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و لادانی لە پۆستەکەی، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی گرتە دەست و کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

شەهباز شەریف سەرکردایەتیی ئەو ڕەوتەی ئۆپۆزیسیۆنی دەکرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بۆ لابردنی عیمران خان لە پۆستی سەرۆک وەزیران بەرپاکرد و درەنگانی شەوی پێرێ شەممە هەڵمەتەکە بە سەندنەوەی متمانە لە ناوبراو سەری گرت.

 

 

Paylas: