TR KU SO
FB X
Cîhan

“پێشێلکاری بەرانبەر منداڵان لە عێراق مەترسیدارە و هاوشێوەی لە جیهاندا نییە”

Navas Jan
Admin
📅 04 Mart 2021 16:10

پەیامی کورد… “پێشێلکاری بەرانبەر منداڵان لە عێراق مەترسیدارە و هاوشێوەی لە جیهاندا نییە”

 

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢١، ئازار ئاشکرایکرد کە پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لە عێراق مەترسیدارە و هاوشێوەی نییە لە جیهاندان.

 

فازل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن لە ساڵی 2015دا یاسای پاراستنی منداڵانی بە هەماهەنگی لەگەڵ یونسێف پێشکەش کردووە و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی یاساکەوە تاوەکو ئێستا ئەو یاسایە پەسەندنەکراوە و نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

 

ئاماژەی بەوەکردووە کە پەسەند نەکردنی ئەو یاسایە یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی پێشلکارییەکانی بەرامبەر منداڵان و جێبەجێکردنی ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان، بەهۆی نەبوونی یاساکانی پەیوەست بە منداڵان کە لەتوانای هەبێت مافەکانی منداڵان بپارێزیت.

 

جەختیکردەوەکە مافەکانی منداڵان لە عێراق تاوەکو ئێستاش پێشێلکاری ترسناکی تێدا دەکرێت بەتایبەت لەو ژینگەیەی منداڵانی تێدا دەژین، هەروەها ئەو پێداویستییە تەندروستی، زانستی، ژینگەی و ئەمنییەی تێیدا دەژین هەروەها بێبەشکردنیان لە خوێندن  و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی منداڵ و کارپێکردنیان لەو جێگایانەی کە نابێت منداڵانی تێدابێت.

 

سەرەڕای ئەوانەش ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکان ئەو نەهامەتییانەیە کە لە کەمپەکاندا روبەڕووی منداڵانی ئاوارە دەبێتەوە.

Paylas: