TR KU SO
FB X
Cîhan

شپیگل ... زەریف : ئێران هەموو کات پاڵپشتیی یەهوودییەکانی کردووە !!!

سارا
Yazar
📅 17 Şubat 2019 00:15

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئێران بە ووتەکانی ئەم دواییەی مایک پەنس لە دژی ئێران کاردانەوەی نیشان دا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە شپیگل ، مەحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەکانی ئەم دواییەی مایک پەنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ، لە دژی ئێران ی پێکەنین ئاوی ناوبرد .

زەریف لە کاردانەوە بە قسەکانی پەنس کە ئێران ی بە دەوڵەتی نازی شوبهاندووە ووتی : قسەکانی جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا پێکەنین ئاویە . ئێران هەموو کات پاڵپشتیی یەهوودییەکانی کردووە ئێمە تەنیا دژبەری سەهیونیزمین .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران ڕایگەیاند : ئایا ئێمە دەبێ لە ناوچەیەک کە بە تووندی چەکدارە بێ بەرگری بین ؟ ئەگەر ئەورووپا لەوەی کە ئێمە مووشەک بەرهەم دەهێنین گلەیی هەیە دەبێ شەڕکەرمان پێ بفرۆشێت . ئێمە ئەزموونی شەڕی هەشت ساڵەمان لەگەڵ عێراق هەیە . ئێمە لەو کات دا هیچ شتێکمان بۆ بەرگری کردن لە خۆمان نەبوو .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە مەجبوورین لە خۆمان بەرگری بکەین . ناوچەکەی ئێمە پڕە لە جۆرەها چەک . ووڵاتانی حاشیەی خەلیجی فارس تەنیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ڕێژەی ١٠٠ میلیارد دۆلار چەک یان کڕیوە ئێمە بەشێک لەم تێچووە بە کار دەهێنین و چەکەکانی ئێمە بەس بۆ بەرگری کردنە . جێگای ئاماژەدانە مایک پەنس جێگیری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشن کۆماری ئیسلامی ئێرانی پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریزم لە جیهان ناو برد .

Paylas: