پاش کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرچاوی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا پلانی نوێی قەدەغەی هاتن و چوون لەو ووڵاتە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... پاش کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرچاوی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا پلانی نوێی قەدەغەی هاتن و چوون لەو ووڵاتە ڕاگەێندرا
پاش کەمبوونەوەی بەرچاوی مردن بەکۆرۆنا، وەزیری تەندرووستی ئیتاڵیا پلانی کۆتایهێنان بەقەدەغەکردنی هاتووچۆ و داخستنی ووڵات ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەقۆناغی داهاتوودا پشکنینی تایبەت بەدۆزینەوەی هەڵگرانی ڤیرووسی کۆرۆنا زیاددەکەن و درێژە بەدوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ناوخۆی ئیتاڵیا ، کەمبوونەوەی ژمارەی مردن بەکۆرۆنا بەپرسانی ئەو ووڵاتەی دڵخۆشکردوە و بەوهۆیەشەوە ڕۆبێرتۆ سپێرانزا وەزیری تەندرووستی ئیتاڵیا پلانی کۆتایهێنان بەقەدەغەکردنی هاتووچۆ و داخستنی ووڵات ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەقۆناغی داهاتودا پشکنینی تایبەت بەدۆزینەوەی هەڵگرانی ڤیرووسی کۆرۆنا زیاددەکەن و درێژە بەدوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن.
لەوبارەیەوە، وەزیری تەندرووستی ئیتاڵیا وتی وەک قۆناغی دووهەمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رێنماییەکی پێنج خاڵی ئاراستەی بنەکەکانی تەندرووستی ووڵاتەکەی کردوە و تێیدا ئاماژەی بەچۆنیەتی هەڵگردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی ووڵات کردوە پێش گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی.
ئاشکرایکرد، بڕیاریانداوە سیاسەتی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی درێژە پێدەدەن و سیستەمی تەندرووستییان بەهێزتر دەکەن و هەموو کەسێکیش ناچاردەکەن ئامرازەکانی خۆپارێزی وەک دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنێت.