TR KU SO
FB X
Cîhan

(٣) شەڕڤان  کە بران لەیەک رۆژدا شەهیددەبن

نەهرۆ
Editor
📅 08 Mart 2018 15:57

هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوی هەشت شەهیدی راگەیاند، کە لەنێویاندا سیانیان بران و کوڕی یەک خێزانن.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردووەتەوە، کە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاو چەکدارە هاوپەیمانییەکانییەوە کە لەئیسلامییە توندڕەوەکان پێکهاتوون، (٨) شەڕڤان شەهیدکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەنێو ئەو شەهیدانەدا سیانیان بران و ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شارۆچکەی بلبلەن لەشاری عفرین.

ناوەندەکە ناو و وێنەی ئەو سێ برایەشی بڵاوکردووەتەوە، کە لە (مەسعود و محەمەد و رێزان) پێکهاتوون و ئێستا شارۆچکەکەیان کەوتووەتە دەست سوپای تورکیاو چەکدارە توندڕەوەکانی هاوپەیمانی ئەو سوپایە.

Paylas: