TR KU SO
FB X
Cîhan

یەپەگە: شەڕڤانان (٥٠) سەربازی تورکیا لەعەفرین دەکوژن

نەهرۆ
Editor
📅 19 Mart 2018 20:07

ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاندووە، کە (٥٠) سەربازی سوپای توركیا لەعەفرین كوژراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، شەوی رابردوو لەمیانی هەڵمەتێكی شەڕڤانان و هاووڵاتیاندا لەعەفرین (٥٠) سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەتوركیا كوژراون.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی نزیکەی (٦٠) رۆژە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لەعەفرین بەردەوامی هەیە و دوێنێ یەكشەممە شەڕڤانان لەبەشێكی شارەكە كشانەوەو لەئێستادا قۆناغێكی نوێی بەرخۆدانیان دەستپێكردووەو جەختیانکردووەتەوە، کە هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی عەفرین دەستپێدەکەن.
 

Paylas: