TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕڤانانی یەپەگە : ڕیز لە بڕیاری ئاگربەستی سووریا دەگرین

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2018 20:34

فەرماندەی گشتی  یەكینەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە " ڕایگەیاند، ئەوان پاپەند دەبن بەرامبەر بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بڕیاری ئاگربەست لە سووریا، بەڵام بەرامبەر هەر هێرشێكی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان بەرگری دەكەن.

لە بەیاننامەكەدا فەرماندەی گشتی  یەكینەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە "  ڕایگەیاندووە، "شەڕڤانان ڕێز لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەگرن سەبارەت بە ناردنی هاوکاری و پێداویستی تەندرووستی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەكانی سووریا".

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، "وەك هێزەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە " داوا لەسەرجەم هێز و لایەنەكانی سووریا دەكەین ڕێز لە بڕیارەكە بگرن سەبارەت بە بڕیاری ئاگربەست لە سووریا و ڕزگاركردنی گەمارۆدراوانی ناوچەكانی شەڕ".

بە پێی بڕیاری ژمارە 2401 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 24ی ئەم مانگە بڕیاری ڕاوەستانی شەڕ بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە سووریا بە كۆی دەنگی ئەندامانی پەسەندكرد

Paylas: