Cîhan
شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
بەمەبەستى قسەکردن لەسەر بەشە ئاوى عێراق لە هەردوو روبارى دیجلە و فوڕات، شاندێکى حکومەتى عێراق سەردانى تورکیا دەکات.
لە لێدوانێکدا مەهدى رەشید، وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق رایگەیاندوە: بڕیارە ناوەڕاستى ئەم مانگە سەردانى توکیا بکەم، ئەوەش بەمەبەستى گفتوگۆکردن و دانوستاندن لەسەر رەشنوسى پڕۆتۆکۆڵى ئاوى.
باسى لەوەشکردوە، بەپێى رەشنوسەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بەشە ئاوى عێراق لە هەردوو روبارى دیجلە و فوڕات.
جەختیش دەکاتەوە، لەو بڕوایەدان تورکیا بەشێوەیەکى جدى هاوکارى عێراق بکات لەو بوارەدا بەتایبەت لە دواى سەردانەکەى سەرۆک وەزیران بۆ ئەنقەرا.