TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاشکرا بوونی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان بە بڕی ٨ میلیارد دۆلار

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2020 17:13

پەیامی کورد   ...     ئاشکرا بوونی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان بە بڕی ٨ میلیارد دۆلار

لێکۆلەری گشتی لەکار لادراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا " ستیڤ لینیک " لە سەر هەوڵەکانی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ دەور دانەوەی کۆنگرە و فرۆشتنی چەک بە بەهای ٨ میلیارد دۆلار لە ڕەوەندی خێراتر بوونی بە عەرەبستانی سەعوودی لێکۆڵینەوەی کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی سی ئین ئێن لە سەرچاوەیەکی خۆیەوە بەم جۆرە ڕادەگەێنێت : مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەک بە لێکۆڵەری گشتی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ دەوردانەوەی پێویست بوون بە پەسەند کردنی کۆنگرە بە بیانووی دۆخی نەخوازراو و خێرایی لە فرۆشی چەک بە عەرەبستانی لە ساڵی ڕابردوودا بە بەهای ٨ میلیارد دۆلار خۆی دوورەپەرێز کرد .

پێشتر ئێن بی سی نیووز لەمبارەوە لێکۆڵینەوەگەلێکی دیکە زانیاری بڵاو کردبووەوە . بە پێی زانیارییەکانی ئەم کەنالە ، لێکۆڵەرەوەکە ویستوویەتی بزانێ کە ئایا بە ڕاستی پۆمپێئۆ هاودەستەکەی خۆی ناچار کردووە کە سەگەکەی بباتە گەڕان ، جل و بەرگەکانی لە جلشۆرخانە بێنێتەوە و مێزی خواردنەکەی بۆ ئەو و هاوسەرەکەی ئامادە بکات .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرامبەر بە کۆنگرە نییەتی خۆی سەبارەت بە دەرکردنی ئەم لیکۆڵەرە هەواڵیدابوو .

پۆمپێئۆش جەختی کردەوە کە لینیک لە سەر داواکاری ئەو دەرکراوە .

Paylas: